پیپ گواردیۆلا:به‌ڵێ ئه‌نته‌رناسیۆنالێ له‌ ئێمه‌ باشتر بوون
نوشته شده توسط : Honar Pirani

پیپ گواردیۆلا:به‌ڵێ ئه‌نته‌رناسیۆنالێ له‌ ئێمه‌ باشتر بوون

ڕاهێنه‌ری یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ی ئیسپانی پیپ گواردیۆلا ئه‌وه‌ی دووپات كرده‌وه‌ كه‌وا یانه‌ی ئه‌نته‌رناسیۆنالێ ئاستێكی باشتری پێشكه‌ش كرد له‌ یانه‌كه‌ی دوای ئه‌وه‌ی توانی به‌ ئه‌نجامی 3-1 سه‌ربكه‌وێت به‌سه‌ر یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌ میانه‌ی یاری چوونی قۆناغی پێش كۆتایی شامپیۆنزلیگ،،،گواردیۆلا له‌ لێدوانێكیدا له‌ پرێس كۆنفڕانسی دوای یارییه‌كه‌ ووتی،،،”چاوه‌ڕوانی ئه‌وان ده‌كه‌ین له‌ یاری گه‌رانه‌وه‌ چونكه‌ ئه‌مه‌ تاكه‌ شته‌ كه‌وا بتوانم پێیان بڵێم ئێستا،ئێمه‌ پشتی خۆمان دابوو به‌ دیوار و هێڕشبه‌رانی ئه‌وان زۆر خێرا یارییان ده‌كرد وه‌ ستایلی خۆیان سه‌لماند له‌ناو یاریگادا وه‌ ئێمه‌ نه‌مانتوانی ئاستی جارانی خۆمان پێشكه‌ش بكه‌ین له‌و یارییه‌،ئێمه‌ هه‌وڵماندا له‌ ڕێگه‌ی یاریزانانی باڵه‌كان زۆر یاری بكه‌ین وه‌ هه‌ندێك جار له‌ ڕێگه‌ی هێڵی ناوه‌ڕاست به‌ڵام زۆر بۆشایی نه‌بوو بۆ گۆڵ تۆمار كردن”.




:: موضوعات مرتبط: وه رزشى , باله وانانى ئه وروبا , ,
:: بازدید از این مطلب : 677
تاریخ انتشار : | نظرات ()
مطالب مرتبط با این پست
لیست